شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە فەرماندەی
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سنتکۆم) و رایگەیاند، لەمانگی 10 بەدواوە هیچ
هێزێکی سەربازی بیانی و دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لەعێراق نامێنێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" لەکۆبونەوەکەیدا لەگەڵ چارلز براد کوپەر، فەرماندەی هیزەکانی
سینتکۆم، عەلی زەیدیی جەختیکردەوە لەسەر ئەو کاتەی لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عێراق رێککەوتنی لەسەر کراوەو دوپاتکرایەوە کە رۆژی 30ی 9ى 2026 کۆتا وادەیە بۆ
مانەوەی ئەو هێزانە لەعێراق ".
عەلی زەیدیی ئەوەشیخستەڕوو، رۆژی 1ی تشرینی یەکەم رۆژێکی نوێیە لەدڕێڕەوی
دەوڵەتی عێراقیدا، لەو رۆژە بەدواوە هیچ هێزێکی سەربازی بیانی لە وڵاتەکە نامێنێت
و لەمەودوا عێراقیەکان دەتوانن خۆیان ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکەیان بپارێزن.
عەلی زەیدیی دوپاتیشیکردەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی
دەوڵەت دەبێتە هۆی پاراستنی هەموان و دەسەڵاتی دەوڵەت بەهێزتر دەکات، هەروەها ئارامی
و سەقامگیری وڵات زامن دەکات، مەرجێکی سەرەکیشە بۆ ئەوەی عێراق بەرەو گەشەسەندن و
ئاوەدانکردنەوە هەنگاو بنێت.