ترەمپ: كۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان كردووە

جیهان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا كۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و بڕوای خۆی دووپاتكردەوە كە واشنتۆن ئەم كۆنتڕۆڵكردنە دەپارێزێت.

ترەمپ گەمارۆی دەریایی ئەمریكای بە دیوارێكی پۆڵا وەسف كرد و دەشڵێت "هیچ شتێك نییە ئێران بتوانێت لەو بارەیەوە بیكات".

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە ئێران "چیتر چەوسێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە"، تۆمەتباری كرد بەوەی تەنیا لێدوان دەدات بەبێ ئەوەی هەنگاو بنێت.
دەشڵێت: ئابوری ئێران ڕوبەڕوی دۆخێكی خراپتر دەبێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكات كە ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە ٣٠٠ لەسەد.