ئاگادارن مرۆڤ به‌نیازى چییه‌ له‌سه‌ر ڕوى مانگ

هەمەڕەنگ

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەگۆڤاری Science Advances بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایدەکات، ڕەنگە میکرۆبەکان لەسەر ڕوی مانگ توانای مانەوەیان هەبێت، سەرەڕای مەترسی‌و بارودۆخە سەختەکەی، بەڵام لەحاڵەتی سڕبونی تەواودا.


بەرزی‌و نزمییەکانی مانگ وەک گردو دۆڵەکان، بەتایبەتی لەناوچە جەمسەرییەکان کە بارودۆخیان کەمتر دژوارە، دەکرێت ببنە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەم بونەوەرە وردبینانە.

پیشتر توێژینەوەیەک لەساڵی 2019 ئەوەی وتبوو کە تیشکی سەروو وەنەوشەیی‌و گەرمای خۆر ڕێگرن لەژیانی میکرۆبی، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکە ئاماژە بەپاراستنی سروشتیی بەرزنزمییەکان دەکات، بەتایبەت لەناوچە سێبەردارەکانی جەمسەرەکاندا کە سەهۆڵیشیان تێدایە.

لێکۆڵەران سێ جۆری به‌کتریایان لەگەڵ دوجۆری کەڕوو شیکردەوە کە بەردەوام لەگەشتە ئاسمانییەکاندا هەن، بەبەراوردکردنی زانیارییەکانی بەرگەگرتنی ئەم میکرۆبانە لەگەڵ نەخشەی تیشک‌و گەرمای مانگ، دەرکەوت کە هەردوو جەمسەرەکە شوێنی وایان تێدایە کە ژیان تێیاندا ڕانەوه‌ستێت‌و بچێتە دۆخی سڕبون تائەوکاتەی بارودۆخەکە باشتر دەبێت.

زانایانی ناسا جەخت لەوەدەکەنەوە، تەنانەت شوێنپێیەک یان ڕێگەی گالیسکەى ئاسمانیش دەکرێت ناوچەیەکی گونجاو بۆ مانەوە دروستبکات، ئەمەش وادەکات پێویست بێت زیاتر وشیاربین لەو مادانەی بەبێئاگایی دەیانبەین بۆ بۆشایی ئاسمان.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکرێت، ڕەنگە کێشکردنی پێشوی بەردە ئاسمانییەکان بەردی میکرۆبهەڵگری لەزەوییەوە بۆ مانگ گوێزتبێتەوە، بەمەش مانگ دەبێتە وەک ساردکەرەوەیەک کە بەڵگەی سەردەمە کۆنەکانی زەوی دەپارێزێت.

ناسا پلانی هەیە لەڕێگەی ئەرکی (ئارتەمیس 3)وە مرۆڤ بنێرێتە جەمسەری باشوری مانگ‌و لەئایندەشدا جۆرەکانی دیكه‌ى میکرۆب لەسەر ئەم توانای مانەوەیە تاقیبکرێنەوە.

بەپەلە