شارپرێس:
سزای لەسێدارەدانی بەندكراوێكی كورد و خەڵكی شاری ماكۆ بە ناوی ئەردەڵان سەبزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ كرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماكۆ جێبەجێ كرا.
سەرچاوەكان دەڵێن، ئەردەڵان سەبزی نزیكەی چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێكخراوەكە، لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە تا ئێستا لە ڕاگەیاندنە فەرمییەكانی ناوخۆی ئێران یان ناوەندەكانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.