شارپرێس:
میدیای ئێرانی ئاماژهی بهوهداوه، ئەو وێنا گەورەیەی کە بۆ جبەخانەو کۆگا سەربازییەکانی ئەمریکا وەک "سەرچاوەیەکی بێ کۆتایی" کێشرابوو، لەیەکەم بەریەککەوتنی ڕاستەقینەدا لەگەڵ ئێران توشی درزێکی ستراتیژی بوەوە، ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لەوەدەکەن، واشنتۆن وانەیەکی تاڵی لەمەیدانی جەنگدا فێربوە؛ ئەویش ئەوەیە کە تەنانەت گەورەترین هێزی جیهانیش لەبەردەم جەنگێکی چڕی موشەکیدا، مەترسی خاڵییبونەوەی کۆگاکانی لەسەرە.
بهگوێرهی ئهو شیکارییە سەربازییانهی میدیای ئێرانی بڵاویكردوهتهوه، ئەمریکا بەکۆڵەوارێکی پڕترو جبەخانەیەکی زۆر مەزنتر لەئیسرائیل چوە ناو جەنگی ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی ئێرانو هاوپەیمانەکانی، بەڵام هاوکێشەکە لەمەیدانی پراکتیکیدا پێچەوانە بوەوە، بەکارهێنانی چڕو بێوچانی سیستەمەکانی بەرگرییو موشەکە ڕێگرەکان، وایکردوه جبەخانە ئەمریکییەکان بەخێراییەکی چاوەڕواننەکراو بەرەو داخورانو خاڵیبونەوە بچن.
ئهوهشیان باسكردوه، ئەم دۆخە نوێیە کە شارەزایان بە"کۆتایی وەهمی جبەخانەی بێ کۆتایی" ناوزەندی دەکەن، دەریخستوه تێچوی بەرگرییو خێرایی بەکارهێنانی چەک لەبەرامبەر تەکنەلۆژیای موشەکیو درۆنی ئێراندا، زۆر زیاترە لەتوانای پڕکردنەوەی خێرای کۆگاکان، ئەمریکییەکان ئێستا باشتر تێگەیشتون کە هێزی ئاگرینی چڕ، دەتوانێت گەورەترین جبەخانەی جیهانیش لەماوەیەکی کورتدا توشی ئیفلیجی بکات.
ئەم شکستهێنانی لۆجستییە تەنها کێشەی واشنتۆن نییە، بەڵکو زەنگێکی مەترسیداریشە بۆ تەلئەبیب؛ چونکە ئەگەر ئەمریکا بەو هەموو توانایەوە نەتوانێت بەرگەی جەنگێکی درێژخایەنی لەو شێوەیە بگرێت، ئەوا پشتێنی بەرگریی ئیسرائیل کە بەتەواوی پشت بەیەدەگی ئەمریکی دەبەستێت، لەهەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەرتاسەریدا لەگەڵ ئێران توشی داڕمان دەبێت.
وهكو جهختكراوهتهوه، ئەمریکا لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدا؛ جەنگی ئێران دەریخست کە جبەخانە مەزنەکانی ئەمریکا لەبەردەم هێرشی چڕدا زۆر بەخێرایی خاڵی دەبنەوە، واشنتۆن وانەیەکی فێربوه ئهویش: گەورەیی کۆگاکان گەرەنتی سەرکەوتن نییە لەجەنگێکی درێژخایەندا.
پێشتریش لهمانگی چواری ئهمساڵدا ڕاپۆرتێكی ئهمریكی باسی لهوهكردبوو، شەڕ لەگەڵ ئێران وایکردوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خێراتر گواستنەوەی بۆمبو موشەکو کەرەستەی سەربازیی لەفەرماندەکانی لەئاسیاو ئەوروپا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر بکات، ئەمەش بەوتەی بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپو کۆنگرێس، وایکردوە، ئەم فەرماندەییانە کەمتر ئامادەبن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەیارانی ئەگەری وەک ڕوسیاو چین.
ئاماژە بەوەشکرابوو، ململانێکان تیشکیخستوهتەسەر پشتبەستنی زۆری پنتاگۆن بەموشەکو تەقەمەنی گرانبەها، بەتایبەتی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، هەروەها نیگەرانییەکانی لەسەر توانای پیشەسازی بەرگریی دروستکردوە بۆ پەرەپێدانی چەکی کەمتر تێچوی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، بەخێرایییەکی خێراتر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، تائێستا بەفەرمی تێچوی شەڕەکە ڕانەگەیەندراوە، بهڵام سەرچاوە سەربەخۆکان خەرجییەکانی تەنها تێچوی تەقەمەنی بۆ دوو ڕۆژی یەکەمی شهڕهكهیان بهنزیکەی 5.6 ملیار دۆلار خەمڵاندوه.
