شارپرێس:
ئەمڕۆ یەك شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززەیان بۆردومان كرد.
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی ئەقسا لە غەززە بە سكای نیوزی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل كە كەمپی نوسەیرات و شارۆچكەی زەوایدەی لە ناوەڕاستی كەرتی غەززەیان كردووەتە ئامانج، دوو فەلەستینی كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێكی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكان و چۆنیەتی ئامانجەكان نەداوە.
لە هەفتەی ڕابردووەوە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە چڕكردووەتەوە و تادێت ژمارەی كوژراو و بریندار زیاتر دەبن.