شارپرێس:
بەهۆی گەمارۆکانەوە، هەناردەی نهوتى ئێران گەیشتە سفر، لهوبارهیهوه ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمریکی بڵاویکردوهتهوه، هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی توندکردنەوەی گەمارۆکانو گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە، بۆ نزمترین ئاست دابەزیوەو گەیشتوەتە نزیک لەسفر.
بهگوێرهى ڕۆژنامە ئهمریكیهكه، هیچ چالاکییەکی ئەووتۆ لەمەڵبەندی نەوتی دورگەی خارکی ئێرانی بەدینەکراوەو چاوهڕواندهكرێت، ئهگهر گهمارۆكانى سهرى وهك ئێستا بهردهوامبن، ئهوا كارهساتى گهورهى مرۆیىو ئابوریى قووڵ ڕوو لهتاران بكات.
لەلایەکی دیكهوه، ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر بنەمای زانیارییەکانی کۆمپانیای "کێپلەر" بۆ شوێنپێهەڵگرتنی کەشتییەکان ئاشکرایکردوە، لەسەرەتای هەفتەدا کەمتر لە 20 کەشتیی نەوتهەڵگر لەگەروی هورمز پەڕیونەتەوە؛ ڕۆژی شەممە 13 کەشتیو ڕۆژی یەکشەممە چوار کەشتی تێپەڕیون، بەڵام ئەم ژمارانە ئەگەری گۆڕانیان هەیە، چونکە هەندێک کەشتی ئامێری پەخشکردنو جى پى ئێس دەکوژێننەوە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو شهش کەشتیو پێنجشەممەی پێشوتریش حهوت کەشتی تێپەڕیون، پێش جەنگ ڕۆژانە نزیکەی 130 کەشتیی بازرگانیی لەگەروەکە تێدەپەڕین، بەڵام ئێستا هاتوچۆ بۆ کەمتر لە 11 کەشتی کەمبوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی 4%ی ئاستی پێشوی.
لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، گەروەکە کراوەیە، ئێران جەخت لەداخرانی دەکاتەوە، ئێستاش دانوستان لەنێوان عومانو ئێراندا هەیە بۆ کردنەوەی دوو ڕێڕەو لەگەروەکەدا، لەکاتێکدا ئەمریکا گوشاری توندی ئابورییو سەربازیی خستوهتەسەر تاران.
