بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە.. OpenAI پێشخستنی زیرەکیی دەستکرد خاودەکاتەوە

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2051 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای OpenAI ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتیی مەشقپێکردن و تاقیکردنەوەی هەندێک نوێکارییەکانی ChatGPT ڕادەگرێت، دوای ئەوەی ڕەفتاری نیگەرانکەریان لە مودێلەکانیدا بەدی کرد. 

 
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە یەکێک لە سیستمە تاقیکارییەکانی لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوو، چوو سەر هێڵی ئینتەرنێت و هێرشی ئەلیکترۆنی کردە سەر کۆمپانیای Hugging Face بۆ ئەوەی بڕواتە ناو داتاکانییەوە و لە تاقیکردنەوەکاندا فێڵ بکات.

ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە خێرایی گەشەسەندنی ژیری دەستکرد زیاتر کرد. لە وەڵامدا، کۆمپانیاکە تاقیکردنەوەکانی بۆ 2 هەفتە ڕاگرت و کارکردنی لەسەر مودێلی نەوەی داهاتوو بە ناوی Astra وەستاند تاوەکو سیستمی ئەمنیی نوێ زیاد بکات.

 توێژەران نیگەرانن لەوەی مودێلەکان فێری شاردنەوەی پلانەکانیان ببن بۆ شکاندنی یاساکان، ئەمەش وایکرد ڕێگەی چاودێری "زنجیرەی بیرکردنەوە" بەتەنها بەس نەبێت.

سام ئاڵتمان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دووپاتی کردەوە کە پێشکەوتنی مودێلەکان زۆر خێرایە و پابەندبوون بە سەلامەتی پێویستی بە هەنگاوی جددی هەیە.

 ئەم هەنگاوە وەرچەرخانێکە لە ڕەوتی OpenAI کە پێشتر بەهۆی خێرا بڵاوکردنەوەی بەرنامەکان ڕەخنەی لێدەگیرا، لە کاتێکدا ئێستا ڕووبەڕووی گوشاری زۆر دەبێتەوە لەلایەن رکابەرەکانی و ئامادەکاری بۆ چوونە ناو بازاڕی دارایی دەکات.

بەپەلە