شارپرێس:
مەسعود بارزانی
رایگەیاند، هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ
گەندەڵکاران، دەشڵێت، لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە.
بارەگای بارزانی
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی
دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی
راگەیەنراوەکە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق داوای پشتیوانی لە مەسعود بارزانی
کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق.
لەڕاگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتوە، مەسعود بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ
بڕیاری بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند و بە ئەرکێکی پیرۆز وەسفی
کرد.
مەسعود بارزانی
باسی لەوەشکرد، سەرگرتنی پڕۆسەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە
و نابێ وەستانی تێبکەوێت و لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا بێت.