شارپرێس:
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامداو پوتن ڕایگەیاند كە دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆیەر سوریا دەتدەكەنەوە.
لەم پەیوەندییەدا، هەردولا باسیان لەپەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ڕێگاکانی پەرەپێدانی و بەهێزکردنی هاوکاریی لەبوارە هاوبەشەکاندا کرد.
پوتین جەختی لەسەر پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ یەکڕیزی، سەروەری و خاکی سووریا کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند کە مسکۆ بە توندی دژایەتی هێرش و پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دەکات کە سەروەریی سووریا دەخەنە مەترسییەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کرملین، هەردولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی گفتوگۆی سیاسی، بازرگانی و بوارەکانی تر کردەوە.
نوسینگەی كرملین ئاشكراشیكردوە، گفتوگۆ كراوە لەسەر ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لە 9ی ئابدا واژۆ کراوە، ئەمەش دوای 18 مانگ لەدانوستان بۆ دیاریکردنی داهاتوی بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لەتارگوس و حمیمیم.
هاوكات، ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردولا هاوڕا بون لەسەر گرنگیی بەردەوامبونی هەماهەنگی، ڕاوێژکاری و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لەسوریاو ناوچەکەدا.
