دادگای رەسافە بڕیاری کۆتایی لەبارەی کۆڕەک تیلیکۆم دا

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی دادگای رەسافە بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی لەبارەی سزادانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی راگرت، دادگاکە بڕیارێکی دیکەی دەرکردوەو سزای سەر کۆمپانیاکە کارا دەکاتەوە.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەڕاگەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رۆژی 24ی ئابی 2026  دادگای بەرایی رەسافە بڕیارێکی ویلائی خۆی رەتکردوەتەوەو بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی لەبارەی راگرتنی کارەکانی کۆڕەک تیلیکۆمی کاراکردوەتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارەکەی دادگا دوای سکاڵایەکی بەلیغ ئەبوو کەلل، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق هات، کە لەدژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم تۆماری کردبوو.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختدەکاتەوە کە بەتەواوی رێز لەدەسەڵاتی دادوەری و دادگا تایبەتمەندەکان دەگرێت و بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێڕەوە یاسایی و دادوەرییەکان لەسەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم.