لە کاتێکدا ئێران و ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست بە قووڵترین قەیرانە مێژوویی، سیاسی و کۆمەاڵیەتییەکاندا تێدەپەڕن، نامیلکەیەکی نوێی فیکری و سیاسی بە ناوی "هێڵی سێیەم؛ مانیفێستۆی پێکەوەژیان و کۆماری دیموکراتیک" لە نووسینی ئەهوەن چیاکۆ باڵو کرایەوە.
ئەم بەرهەمە، کە لە پێنج وتاری پێکەوەگرێدراو پێک هاتووە، هەوڵێکە بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی ئێستا و خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤێکی دیموکراتیک بۆ داهاتووی ناوچەکە. لە بەشەکانی سەرەتای نامیلکەکەدا، نووسەر خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ مۆدێلی یەکڕەنگکردنی "دەوڵەت- نەتەوە" و سیستەمی ناوەندگەرا دەخاتە ڕوو، کە بە درێژایی ی سەدەیەک بوونەتە هۆی سەرکوتکردن و وێرانکاری. لە بەرانبەر ئەمەشدا، پڕۆژەی "پێکەوەژیانی ئاشتییانە" وەک دژەژەهرێک بۆ فاشیزم پێشنیار دەکات.
نامیلکەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت ڕۆحی شارستانیەتیی دیموکراتیک بە جەستەی کۆمارێکی دیموکراتیک و ناناوەندیدا بکرێت، تا گەالنی ناو ئێران بتوانن بە ئاشتی و یەکسانی بژین.
خاڵی بەهێزی ئەم مانیفێستۆیە لەوەدایە کە بە پشتبەستن بە پارادایمی »ژن، ژیان، ئازادی«، هێڵی ئاپۆییزم نەک وەک کاردانەوەیەکی کاتی، بەڵکوو وەک پەیمانێکی کۆمەاڵیەتی و هێزێکی فەلسەفیی پێشەنگ بۆ گۆڕانکاری دەناسێنێت. هەروەها جەخت لەسەر چەمکی "خەباتی هەمەالیەنە" دەک اتەوە، کە تێکەڵەیەکە لە تێکۆشانی سیاسی، کۆمەاڵیەتی، دیپلۆماسی، فیکری و پاراستنی جەوهەری. ئەم نامیلکەیە تەنیا شیکارییەکی تیۆری نییە، بەڵکوو نەخشەڕێگایەکی کرداری و بانگەوازێکە بۆ سەرجەم هێزە ئازادیخوازەکان، ژنان، گەنجان و نەتەوە چەوساوەکان. پەیامەکەی ڕوونە: لەبری دوودڵی و چاوەڕوانی بۆ هاوردەکردنی دیموکراسی لە دەرەوە، پێویستە هێزە ناوخۆییەکان پشت بە گەالن ببەستن و بەرەی »هێڵی سێیەم« پێک بهێنن.
