هیندستان: لەپێناو هەبوونی کوڕێکدا؛ دایکی شەش کچ منداڵێکی سێ ساڵانی لەخۆشخانەی دەلهی ڕفاند

هەمەڕەنگ

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 36 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی هیندستان منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی ڕزگار کرد دوای ئەوەی لەنەخۆشخانەیەکی حکومی لە ڕۆژئاوای دەلهی پایتەخت ڕفێندرابوو، دواتر دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە دایکی 6 کچە و بەهۆی حەزی توندی بۆ بوونی کوڕێک ئەم منداڵەی ڕفاندووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، ڕووداوەکە لە 27 ئابدا ڕوویدا، کاتێک منداڵەکە لە نەخۆشخانەی "جی جی ئێس" لە ناوچەی خەیالا لە کاتی یاریی کردن بەجێمابوو، لەکاتێکدا دایکی سەرقاڵی هێنانی دەرمان بوو.

ئەوەش هاتووە:  پۆلیس دەستبەجێ دوای وەرگرتنی زانیاریی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئافرەتێکی نەناسراوی دۆزیوەتەوە کە منداڵەکەی هەڵگرتبوو. پۆلیس بەدواداچوونی بۆ ئاڕاستەی جووڵەی تۆمەتبارەکە کرد تا گەیشتە ناوچەی مادیپور.

هەروەک دەڵێت: دواتر ناسنامەی ئافرەتەکە ئاشکرا بووە کە ناوی چوناری دێڤییە و تەمەنی 31 ساڵە. کاتێک پۆلیس زانیویەت تۆمەتبارەکە دەلهیی جێهێشتووە و بەرەو ویلایەتی بیهار ڕۆیشتووە، دوجار توانییان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای هاوچەرخەوە بە دوورایی زیاتر لە 1000 کیلومەتر بەدوایدا بچن تا لە گوندی ئاسنها منداڵەکە بە سەلامەتی بدۆزنەوە.

لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە نەیوانیوە کوڕی ببێت، بۆیە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە. لە کۆتاییدا منداڵەکە گەڕێندرایەوە باوەشی خێزانەکەی و تۆمەتبارەکەش رووبەڕووی یاسا کرایەوە.