ئیسرائیل بۆ ڕاگواستنی خەڵكی غەززە چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی ئەمریكایە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل پلانی ئامادەیە بۆ گواستنەوەی فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەكات ئەمریكا شوێنێك دیاری بكات كە دەتوانرێت بۆ كوێ بگوازرێنەوە.

كاتس لە میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "دواجار بەبێ ئەم كۆچكردنە هیچ چارەسەرێكی ڕاستەقینە بۆ غەززە نییە. حكومەتی ئیسرائیل ئامادەیە بۆ لابردنی ئەوان، لە ڕێگەی دەریاییەوە، لە ڕێگەی ئاسمانییەوە و بە هەموو ڕێگەیەكی بكرێت".

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە سەرەتای خولی دووەمی خۆیدا، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، كاتێك داوای ڕۆیشتنی نزیكەی دوو ملیۆن فەلەستینی لە كەرتی غەززە كرد، كە لە دوای هێرشی ٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە وێران بووە.