ترەمپ: دەبێت ناوی گەروی هورمز بگۆڕدرێت بۆ گەروی ترەمپ

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەئێستادا گەروی هورمز بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکادایە، دەشڵێت، دەبێت ناوەکەی بگۆڕدرێت بۆ گەروی ترەمپ.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد،" لام گرنگ نییە ئێرانییەکان رێککەوتن واژۆ بکەن یان نا، چونکە رێککەوتنیش بکرێت بێ بەهایە".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئێرانییەکان ناچار ناکەم کە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، چونکە ئێمە بەتەواوی گەروی هورمزمان کۆنتڕۆڵکردوەو ئابوری ئێرانیش دادەڕمێت ".

ترەمپ وتیشی،" ئێستا گەروی هورمز لەژێر دەستی خۆمانە، بۆیە کاتی ئەوە هاتوە ناوی بگۆڕین بۆ گەروی ترەمپ ".