حەشدی شەعبی ئامادەباشی ڕاگەیاند

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بڵاویكردەوە، بەشێكی گروپە چەكدارەكانی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئاستی ئامادەیی خۆیان لە بارەگا و كەمپەكانیان بەرزكردووەتەوە. 

سەرچاوەكە ڕونیكردەوە كە بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەباشییەكان لەناو بارەگا و كەمپەكانی گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی زیاتر بووە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێكی فەرمی دەرنەچووە كە هەموو پێكهاتەكانی هێزەكە بخاتە حاڵەتی ئامادەباشی گشتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر ئامانجیان كەمكردنەوەی زیانەكانە لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی یان هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بارەگاكانیان، بەبێ ئەوەی هێزەكان بە فەرمی چوونە ناو ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی نوێ ڕابگەیەنن.

ئەم ئامادەباشییەی حەشدی شەعبی هاوكاتی گەڕێكی نوێی هێرشەكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران، هاوكاتی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلیش هەیە.