عێراق: هەناردەی نەوت لەڕێگای تورکیاو سوریاوە دەگەیەنینە ملیۆنێک بەرمیلی ڕۆژانە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەوەکردۆتەوە کە هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا گەیشتۆتە 3 ملیۆن بەرمیل، هەروەها پلانی داهاتووی ئاشکرا کرد بۆ زیادکردنی هەناردەکردن لەڕێگەی سوریا و بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.

خوزەیر لەلێدوانێکدا  بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "عێراق لەمانگی ئەیلولدا ڕۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات"، ڕوونیشیکردۆتەوە "عێراق پابەندە بە ڕێژەی توانای بەرهەمهێنانی ئۆپێک، لە ئێستادا لە 4.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێک زیاتر نییە".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانی داهاتوو هەیە بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردن لەڕێگەی بۆرییەوە لەڕێگەی سوریا و بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ ئەوەی لەڕۆژێکدا یەک ملیۆن بەرمیل تێپەڕێنێت".