زیاتر لە 30 هەزار زیندانی بەلێبوردنی گشتی ئازاد دەكرێن

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی 13 هەزار و 103 زیندانی بەیاسای لێبوردنی گشتی ڕاگەیاند.

   
وەزارەتی داد، لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی گەڕانەوە بۆ تاوان لەناو ئازادکراوەکاندا تۆمار نەکراوە.

هاوكات، وەزارەتەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە لایەنە یاساییەکانیش بۆ ئازادکردنی نزیکەی حەوت هەزار کەسی دیکە دەستیپێکردوە. 

وەزارەتی دادی عێراق جەخت دەکاتەوە کە هیچ حاڵەتێکی دوبارە ئەنجامدانی تاوان لەناو ئازادکراوەکاندا تۆمار نەکراوە، لەکاتێکدا ئەم یاسایە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

لەناو سەرجەم ئەو کەسانەی لەچاکسازییەکان ئازادکراون، هیچ حاڵەتێکی دوبارە ئەنجامدانەوەی تاوان یان گەڕانەوە بۆ ناو زیندان تۆمار نەکراوە.

لەبەرامبەردا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشتر ئازادکردنی 42 هەزار کەسی بەگوێرەی ئەم یاسایە ڕاگەیاندبوو؛ هۆکاری جیاوازیی ئامارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەنجومەنی دادوەری دەستبەسەرکراوانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆش ئەژمار دەکات، بەڵام وەزارەتی داد تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەچاکسازییەکانی سەر بەخۆیدا بون.

هاوکات ئەم یاسایە کە لە 21ـی کانونی دوەمی 2025 پەسەندکراوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2023ـەوە پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بەهەرێم لەئەنجومەنی وەزیران ئامادەکراوەو بۆ دەنگدان لەسەری چاوەڕێی کۆبونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانە.