ترەمپ: هەڵبژاردن ببەینەوە هەر هاوڵاتیەکی ئەمریکی پێنج هەزار دۆلار وەردەگرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 284 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئەگەر کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەم پاییزەدا زۆرینەی کورسییەکانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران بەدەست بهێنن، ئەوا هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکی بڕی پێنج هەزار دۆلار وەردەگرێت.

ترەمپ ئەم بەڵێنەی لە یەکەمین کۆنگرەی هەڵبژاردنی نیوەخولی پارتی کۆماری لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تێکساس دا، تا ئێستا روون نییە کە چۆن پرۆسەی پێدانی ئەو پارەیە جێبەجێ دەکرێت یان ئایا پلانێکی لەو شێوەیە لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراوە یان نا.

ترەمپ دەشڵێت: ئەگەر کۆمارییەکان بیبەنەوە، ئێوەش لەگەڵماندا دەیبەنەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت ئەم بڕە پارەیە لە ناوخۆی ئەمریکادا خەرج دەکرێت.