کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هۆکاری گیان لەدەستدانی مامۆستا کوردەکەی ئاشکرا کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی تەمومژاوی هەواڵی مردنەکەی بڵاوکرایەوە.
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ئاشکرای دەکات: بەداخەوە محەمەد سەعدەدین لە وڵاتی چین خنکاوە و لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە چین و زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
کونسوڵخانەکە لە هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو کە تیمێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنن و داواشی لە میدیاکان کرد بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە بکەن.