ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە ڕێکارەکانی کشانەوە کردووە.
سەبارەت بە سیستمی ئەسیکۆدا رایگەیاند، بەداخەوە تا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە، هەروەها وەزیری دارایی عێراق بەداخەوە پێشنیازێکی بردبووە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کە ئەوە نەبوو لەسەری ڕێککەوتبووین.
سەبارەت بە پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆ وتی: پێشنیازەکە ئەوەیە، 50 لەسەدی کۆی داهاتەکە لە هەژمارێکی بانکیی دەدرێتە بەغدا، 50 لە سەدی دیکەی لە هەژمارێکی بانکیی بدرێتە ئەو پارێزگایانەی دەروازەی سنورییان هەیە.
لەبارەی کۆمپانیاکانی نەوت، ڕێبەر ئەحمەد وتی، بەشێکیان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکارکردن کردووەتەوە.