شارپرێس:
سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لەسعودیە
سەرکۆنە دەکات و پشتیوانی لەو رێکارانە دەکات کە حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو
دەستدرێژییانە گرتویەتیەبەر.
سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە
کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لەسعودیەی برا و هاوپشتی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی
سعودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دوپاتدەکەینەو ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
پشتیوانی لەو رێکارانە دەکەین کە حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو
دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی دەیگرێتەبەر".
سەرۆکایەتی هەرێم باسی
لەوەشکردوە، جەختیش دەکەینەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و
دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، رێزگرتن لەسەروەری وڵاتان، دراوسێیەتی باش و
پەنابردنەبەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین رێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری
عێراق و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.