شارپرێس:
دوای ئەوەی دەرکەوت کە
هێرشە درۆنییەکەی سەر سعودیە لە پارێزگای میسانی باشوری عیراقەوە ئەنجامدراوە، نوسینگەی
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا بە دورخستنەوەی فەرماندەی ژوری
ئۆپراسیۆنەکان و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە.
بەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکان هێرشەکەی سەر بۆری نەوتی سعودیە لەناوچەی بادییەی باشوری، لە
رۆژهەڵاتی پارێزگای میسانەوە ئەنجامدراوە، هێزە ئەمنییەکانیش لەو ناوچانەدا دەستیان
بە پشکنینی چڕ کردوە بۆ گەڕان بە دوای سەکۆکانی هەڵدانی ئەو درۆنانەی هێرشەکەیان
پێ ئەنجامدراوە.
سەباح نەعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،
لەسەر ئەو هێرشانە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەریق ڕوکن جەلیل شەریف،
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی میسانی لە پۆستەکەی دورخستەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی
لەسەر پێکهێناوە، لەهەمان کاتدا لیوا روکن عەلی عەبدی حسێن کازمی لەشوێنەکەی دیاریکرد.
زانیارییەکان ئەوەش ئاشکرادەکەن،
هەر لەچوارچێوەی ئەو رێکارانە، عەلی زەیدیی فەرماندەی پۆلیسی میسانێشی لەپۆستەکەی
دورخستوەتەوە.