شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشکردنەسەر شوێنە ئاینییە
پیرۆزەکان رەتدەکاتەوەو دەڵێت، هەر کارێکی لەو جۆرە قبوڵنەکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر شوێنە ئاینییەکان سەرکۆنە دەکەن، بە
تایبەت مەککە و مەدینە و مزگەوتی ئەقسا ".
ئەوەشیخستەڕوو، بەتەنها دەنگۆیەک لەبارەی روبەڕوبونەوە
درۆنێک لە مەککە، نابێت بکرێتە بنەمایەک بۆ تۆمەتبارکردنی لایەنێکی دیاریکراو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا سوپای سعودیە
دەنگۆی روبەڕوبونەوەی درۆنێک لەئاسمانی شاری مەککەی لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی
بڵاوکردەوە.