ناتانیاهۆ هەڕەشەی روخاندنی رژێمی ئێران دەکات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، شکست بە رژێمی ئێران دەهێنن و دەیڕوخێنن، هێرشەکانیشی دژ بە حەماس و حزبوڵا بەردەوام دەبێت.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمەراسیمی خەڵاتکردنی ئەندامە نمونەکانی دەزگای ئاسایشی ئیسرائیلی (شاباک) رایگەیاند،" بزوتنەوەی حەماس و حزبوڵا لەناودەبەین، پێش هەموو شتێک شکست بە رژێمی ئێران دەهێنین و لەناوی دەبەین ".

وتیشی،" زۆربەیان کارەکانمان بەجێگەیاندوە، بەڵام هێشتا هەندێک کارمان ماوە و دەبێت تەواوی بکەین، هەر واش دەکەین ".