شارپرێس:
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە راگەیاند، مەترسی گەورە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەیەو
ئێمە ئامادەین بەهەمو شێوەیەک پارێزگاری لەهەرێم بکەین، دەشڵێت،" داوا لەپارتی
و یەکێتی دەکەین بەزوترین کات حکومەت پێکبهێنن و بەشێوەی دیموکراسی پۆستەکان دابەش
بکەن، بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە نەبێتە مەترسێکی گەورە لەسەر باشور ."
جەمیل بایک لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا
لەگەڵ میدیای نزیک لە پەکەکە وتی: "
بەپێی یاسای چوارچێوە وابڕیارە تا مانگی 11 ی ئەمساڵ گەریلاکانی پەکەکە چەک ڕادەستی
تورکیا بکەن، بەڵام ئەمە جێبەجێ نابێت تاساڵ و نیوێکی تریش گەریلا چەک رادەست
ناکات، لەبەر ئەوەی ئێمە نە لەیاساکە رازین و نە یاساکە لەبەرژەوەندێ گەلی کورد دەرکراوە
".
وتیشی،" یاساکە بەپێی بەرژەوەندیەکانی
دەوڵەت دانراوە، بۆیە ئەوان ناچارنین لەکاتێکی دیاریکراودا چەکەکانیان ڕادەستی تورکیا
بکەن و ئەو یاسایەیی کە دەرکراوە هیچ خواستێکی گەلی کوردی تێدا نیە و ئێمە ناڕازین لەم یاسایە
".
جەمیل بایەک لەبارەی سوریاش رایگەیاند:" حکومەتی ئێستای سوریا بەهەمان
نەفەسی بەعس کاردەکات، دەیەوێت مافەکانی کورد نەدات، ئێمەش ئەوە قبوڵ ناکەین، کورد
لەسوریا تەنها شایستەی ئەوە نیە دان بەزمانەکەی بنرێ و چەند پۆستێکی حکومی پێ بدرێت،
بەڵکو شایستەی زۆر لەوە زیاترە".
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەوان لەبارەی
وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لەلایەن مەزڵوم عەبدییەوە، جەمیل بایەک باسی
لەوەکرد:" ئێمە ڕەخنەی توندمان لەعەبدی
گرتوە لەوبارەیەوە، چونکە پێشتر عەبدی لەچاوپێکەونتێکی تەلەفزیۆنیدا وتبوی من هیچ
پۆستێکی حکومی وەرناگرم".
ئەوەشیخستەڕوو، دەبوو مەزڵوم
عەبدی پابەندی ئەو بەڵێنەی خۆی بوایە، نەک لەدوای چەند مانگێک بچێت پۆستێک وەربگرێت
کە پۆستێکی بەتەواوەتی تەشریفاتی بێت، پۆستێک نییە کە نوێنەرایەتی گەلی کورد بکات.
بەپێی وتەی جەمیل بایک، پەکەکە
و کەجەکە بەهیچ شێوازێک ئەمەی قبوڵ نیە و ئەوان دان بەو دانپێدانانە نانێن کەلەلایەن
سەرۆکی سوریاوە بۆ کورد دیاریکراوە.
هەوەها ڕەخنەی جددی لە عەبدی
گرت وتی:" مەزڵوم عەبدی دەبوو لەگەڵ گەلەکەی خۆی بوایە، بەڵام پابەندی ئەو بڕیارانە
نەبوو کە پێشتر درابون، پێویست بوو هەسەدە فشاری زۆری بکردایە بۆ ئەوەی ئەو ڕێکەوتەی
لە 10ی ئادار کرا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت. "
