شاندێکی ئێران دەچێتە ئەمریکا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1085 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی ئێران سەردانی ئەمریکا بکات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، شاندەکەی ئێران ناتوانن شتی گرانبەها لە ئەمریکا بکڕن.


ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە،" ئەمساڵ شاندەکەی ئێران لەئاستێکی نزمتر دەبن بەراورد بە کۆبونەوەی ساڵی رابردوو".

ئەوەشیخستەڕوو،" شاندەکە کۆمەڵێک کۆتوبەندی گەشتکردنیان لەسەرە و ناتوانن شتومەکی گرانبەها لەئەمریکا بکڕن ".