شارپرێس:
شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ جاری سێیەم گەیشتوونەتە بەغدا بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستان و پێدانی زانیاری بە بەغدا بۆ جێگرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق.
کەمێک پێش ئێستا لە شاری بەغدا کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەستیپێکرد و لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەرجەم پرسەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 دەکرێت و هەرێمی کوردستان ئەم داواکارییانەی هەیە:
دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق
تەرخانکردنی بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندن کە لە ساڵی 2014ـەوە ڕاگیراوە
دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە لە ساڵی 2016ـەوە لە هەرێمی کوردستان وەستاوە
جێگیرکردنی مووچەی پێشمەرگەری کوردستان لە بوودجەدا
هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستیی تایبەت
خەرجکردنی ئیکرامییەی 12 موچە بۆ دەیان هەزار خانەنشین و خەرجکردنی مووچە کەڵەکەبووەکانی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی
بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست