شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیارێکی ستراتیژی نوێی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی پۆستە باڵاکانی ناو سوپای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئهو وڵاته ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، پرۆسەی کەمکردنەوەی پۆستی ژەنەڕاڵو ئەدمیراڵەکان لەهێزە چەکدارەکاندا بۆ دوو هێندە بەرزدەکرێتەوە.
بهگوێرهى سەرچاوە بەرپرسەکانی پێنتاگۆن، هێگسێس ئاڕاستەی هەموو بەشەکانی سوپای کردوە کە ڕێژەی کەمکردنەوەی پۆستی ئەفسەرە باڵاکان (ژەنەڕاڵو ئەدمیراڵەکان) لە10%ی بەهاری ڕابردوەوە بۆ 20٪ بەرزبکەنەوە.
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، ئەم پلانە فراوانە نزیکەی 800 پۆستی باڵای سەربازی دەگرێتەوەو بڕیارە تا یهكی کانونی دوەمی 2027 بەتەواوی جێبەجێبکرێت.
بڕیارە وەزیری بەرگریی ئەم پلانە نوێیە لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەبنکەی مارێنزی ئەمریکا لەکوانتیکۆی ڤیرجینیا ڕابگەیەنێت، وەزارەتی بەرگری ئەم گوتارە ساڵانەیە بە"دۆخی هێزەکان" ناودەبات، کە ئەمە دوەمین ساڵە پێشکەشدەکرێت.
لای خۆیشیەوە، تۆڕی ڕاگەیاندنی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم کەمکردنەوە نوێیە، ئەفسەرانی پلە باڵا لەژەنەڕاڵەکانی یەک ئەستێرەوە تا بەرزتر، لەگەڵ هاوپلەکانیان لەهێزی دەریایی ئەمریکا دەگرێتەوە.
ساڵی ڕابردوش هێگسێس فەرمانی کەمکردنەوەی 20٪ی بۆ ئەفسەرانی چوار ئەستێرەو پۆستە باڵاکانی گاردی نیشتمانی دەرکردبوو، بەڵام پرۆسەی جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەو بڕیارانە هێشتا بەفەرمی پشتڕاستنەکراوەتەوە.
