شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە
ئه‌نجامی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،"
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی (4ى 10ى 2026) له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی
وه‌رگرتنی ده‌رچوانی 12ى ئاماده‌یی له
زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئەوەشیخستەڕوو، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ده‌ستده‌کرێت
به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان
له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن.
بەپێی راگەیەنراوەکە، زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن
بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوانی تازە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027).