شارپرێس:
پێگەی ئەوروپی (ئەی یو ڕیپۆرتەر) لەڕاپۆرتێکی ئابورییو ستراتیژیدا پەردە
لەسەر پاشەکشێی قورسی کەرتی دارایی لەعێراق لادەداتو ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامبونی
کێشە کۆنەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر مەلەفی موچەی فەرمانبەران، دابەشکردنی
بودجەو بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتو گاز، ئاستی متمانەی کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی بیانی
بەتەواوی لاوازکردوە.
ئهو ڕاپۆرتە ئهوروپیه جەختدەکاتەوە، ئەم لێکترازانە داراییو دەستورییە
بوەتە هۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانو ناسەقامگیریی گواستنەوە دارایییەکان،
هۆشداریشدەداتە هێزە سیاسییەکان کە پێویستە دەستبەجێ چاکسازیی بنەڕەتی لەکەرتی
داراییو کارگێڕیدا ئەنجامبدرێت، چونکە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی دەرەکی ناتوانێت شوێنی
لاوازیی دامەزراوە نیشتمانییەکانو سستبونى پرۆسەی وەبەرهێنان بگرێتەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، زانیارییەکانی تایبەت بەپاشەکشەی گهریلاكانى
پەکەکە لەبەشێک لەپێگەکانی خۆى لهههرێمى كوردستان لەئۆکتۆبەری 2026، دەتوانێت دەرگایەک
بۆ ئاشتیو کەمکردنەوەی ئاوارەیی هاوڵاتیانی مەدەنی لەبەردەم بۆردومانەکانی تورکیادا
واڵابکات، بەڵام ئەمە بەتەنها چاکسازیی ناهێنێتو پێویستی بەگرەنتیی یاسایی هەیە.
ئەی یو ڕیپۆرتەر هۆشداریدەدات، بەردەوامبونی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێرو
بەغدا لەسەر مەلەفی موچە، بودجە، نەوتو گاز، ئاستی متمانەی وەبەرهێنەرانی بیانی بەتەواوی
لاوازکردوە، بۆیە داوا لەئەوروپا دەکات پاڵپشتیی چاکسازییو دیالۆگی تهكنیكى نێوان
هەردولا بکات.
