لەدهۆکەوە رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا راگەیەنرا

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بازرانی بەسەرۆکایەتی شاندی حکومەتی هەرێم لەدهۆک لەگەڵ شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی موحسن مەندەلاوی کۆبوەوەوە، هەردولاش لەسەر زیادکردنی هەماهەنگییەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبای هەرێم و عێراق رێکەوتون، ئەوەش لەپێناو سەقامگیربونی دۆخی کارەبا لەوڵاتەکەدا.


نوسینگەی رۆژنامەوانی موحسن مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەیەکی بەرفراوانیان لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە وزەیان لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق تاوتوێکرد ".

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە باسم محەمەد عەبادی وەزیری نەوت، عەلی سەعدی وەزیری کارەبا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومەتی عێراق بەشداربون.

ئەوەشخراوەتەڕوو،" هەر لەو کۆبونەوەیەدا پرسە هەڵپەسێردراوەکانی تایبەت بە وزە و شێوازی هەناردەکردن و بەبازاڕکردنی نەوت و رێکخستنەوەی داهاتەکان تاوتوێکرا، هەروەها تێڕوانینەکان لەبارەی بەڕێوەبردنی سامانی نەوت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا ".