ناتانیاهۆ داوای پاڵپشتی لەترەمپ دەكات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشكرایكردوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کردوە پاڵپشتیی زیاتری ئاشکرای هەڵمەتەکەی بکات بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی.


ماڵپەڕی ئەکسیۆس لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاندوە، کۆشکی سپی گوشارە بەردەوامەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەنیشانەی بێهیوایی دەبینێت و پێی وایە ئەو دۆخە دەریخستوە ناتانیاهۆ هەست بەوە دەکات لەرکابەرەکانی دواکەوتوە. 

سەرچاوە ئەمریکییەکە ڕاشیگەیاند، ناتانیاهۆ لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا دوجار لەگەڵ ترەمپ قسەی کردوەو داوای لێکردوە ئەو پاڵپشتییەی هەفتەی ڕابردوو لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشەڵ" دەری بڕیوە، دوپاتی بکاتەوەو چڕتری بکاتەوە. 

هاوكات، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئەوەی خستوەتەڕوو کە ناتانیاهۆ پێشنیاری بۆ ترەمپ کردوە پەیوەندی بەڕۆژنامەنوسە ئیسرائیلییەکانەوە بکات بۆ ئەوەی پاڵپشتیی زیاتر دەرببڕێت.