بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: داوام لە سوپای ئیسرائیل و مۆساد کردووە، ڕێکارەکانی ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران دەستپێبکەن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل تەنها دوو ڕۆژی ماوە، ناتانیاهۆ کەمێک بەر لە ئێستا لە پەیامێکدا وتی: "ڕێنمایم داوەتە مۆساد و سوپای ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی رژێمی ئێران، هەلێکمان لەبەردەمدایە بۆ گەرەنتیکردنی ئیسرائیلێکی گەشاوە".
ناتانیاهۆ ئێرانی بە "دووپشکێکی بریندار" بەراورد کرد و وتی: لە دوا ساتیشدا ئەگەری ئەوەی هەیە پێوەمان بدات.
قسەکانی نەتەنیاهۆ لەکاتێکدایە ڕۆژی شەممە ترەمپ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێرانی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیاند، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە وتی: هیچ هێرشێک ناکەین.