شارپرێس:
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرمی، چەندین باوەڕی هەڵە دەربارەی کاریگەریی سەرما لەسەر جەستە و ڕێگاکانی پاراستن لە نەخۆشییەکان بڵاودەبنەوە، کە بنەمای زانستیی درووستیان نییە.
پێگەی زانستیی "هێڵس لاین" چوار باوەڕی هەڵەی باوی لەمبارەیەوە خستۆتەڕوو:
1/ زۆربەی گەرمیی جەستە لە ڕێگەی سەرەوە لەدەست دەچێت
ئەم باوەڕە دروست نییە، چونکە جەستە بە شێوەیەکی هاوسەنگ لە هەموو ئەو بەشانەی بەرکەوتەی سەرمان گەرمی لەدەست دەدات. بۆیە پێویستە هەموو بەشە کراوەکانی جەستە بپۆشرێن.
2/خواردنەوەی شلەی گەرم جەستە زوو گەرم دەکاتەوە
شلەی گەرم هەستی گەرمی و ئاسوودەیی درووست دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو پلەی گەرمیی ناوەوەی جەستە بەرز ناکاتەوە.
3/کەشوهەوای سارد دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتن
سەرما هۆکاری ڕاستەوخۆی سەرمابردن و ئەنفلۆنزا نییە، بەڵکو ڤایرۆس و بەکتریا دەبنە هۆی ئەم نەخۆشییانە. بەڵام مانەوەی زیاتر لە شوێنی داخراو لە زستاندا مەترسیی گواستنەوەی تووشبوون زیاد دەکات.
4لە زستاندا پێویستمان بەخۆپاراستن لە خۆر نییە
تیشکی زیانبەخشی ژێر سوور دەتوانێت تەنانەت لە ڕۆژە هەور و ساردەکانیش زیان بە پێست بگەیەنێت، بۆیە بەکارهێنانی کرێمی پاراستن لە خۆر و پۆشینی بەشە کراوەکانی جەستە لە زستانیش گرنگە.
