شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کرد بچنە ناو جورف سەخر، وادەیەکش
بۆ حزبوڵا دانراوە بۆ ئەوەی ناوچەکە رادستی هێزە ئەمنییەکان بکەنەوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەلێدوانێکدا بە
میدیای ەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە،" ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە چونە ناو
جورف سەخر، دەستکاریکردنی بۆری نەوت و بونی پاڵاوگە و عەمبار و تانکەریان
بەدیکردوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، رۆژی هەینی رابردوو لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە
لەسەر قاچاخچێتی نەوت لە جورف سەخر دەستبەکاربون و کاتژمێر 10:00ی بەیانی چونە ناو ناوچەکەو تاکو نزیکەی
کاتژمێر 4:30 خولەک لەوێ بون،
کە بەڕونی دەستکاریکردنی بۆرییەکانی نەوتیان لەوێ بەدیکردبوو، جگە لەوەش دوو
پاڵاوگە و کۆمەلێک تانکەر و عەمباری نەوت بینراون.
وتەبێژی حکومەتی عێراق رونیکردەوە، دوای دوو رۆژ لیژنەکە
راپۆرتی لێکۆڵینەوەکانیان رادەستی سەرۆک وەزیران کرد، هێزە ئەمنییەکانیش ئامادەن
بۆ ئەوەی لەناو جورف سەخر دەست بەکارەکانیان بکەن.
وتیشی،" بڕیار لەبارەی چونەناوەوەی هێزە ئەمنییەکان
بۆ جورف سەخر دراوە، عەلی زەیدیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش دەیسەلمێنێت کە
توانای پاراستنی خاکی عێراق و سامانەکەی و گەلەکەی هەیە ".
لەبارەی وادەی دەرچونی چەکدارانی حزبوڵا لە ناوچەکە،
وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەکرد، وادەیەک بۆ دەرچونی ئەو چەکدارانە
دیاریکراوە، وادەکەشی نزیکە.