لەتاران تا ڕیاز.. لەتاران تا ڕیازو تەلئەبیب؛ شکستی ترامپ لەهەڵبژاردنەکاندا چ شتێک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت؟

توێژینەوە و شیکاریی

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەرگێڕان لەفارسیەوە/  حەمەدەمین سلێمان 
سەرچاوە/  یورونیوز فارسی 


دۆناڵد ترەمپ دوای شکستی کۆمارییەکان لە هەلبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولییدا، دەڵێت لە ئێستادا نیازی نیە هرشی نوێ بکاتە سەر ئێران؛ بەوتەی ئەو، بڕیارەکە لەسەر ویستی وڵاتانی ناوچەکە بۆ دوورخستنەوەی پەرەسەندنی شەڕ دراوە، بەڵام بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی و ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی دانوستان دەریدەخات هێشتا ڕێکەوتنێک بۆ کۆتایی ڕووبەڕووبوونەوەو پێکدادان، نەبووەتە جێگرەوەو پاشەکشێکردن لەهەڕەشەی هێرشی دەستبەجێ. 

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە 9 نۆڤێمبەر، لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی قەتەر، لەسەر داوای قەتەر، عەرەبستانی سعودیە، ئیمارات، بەحرین و کویت بۆ خۆ بە دوورگرتن لە هێرشی نوێ قسەی کرد. ئەو لە هەمان کاتدا جەختی لە ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا و بەردەوامیی گەمارۆ کردەوە .

ئەو هەڵوێستە، پێویستی بە پێداچوونەوە بەو هەڵسانگاندنانەدا هەیە کە لە دوای هەڵبژاردنەکان باسیان لە ئەگەری هێرشی نزیک دەکرد. بەڵام بۆ وڵاتانی ناوچەکە کە دەربارەی ئاسایش، وەبەرهێنان و پەیوەندیی دەرەوەیان دەبێت بڕیار بدەن، هێشتا ڕوون نیە دەرفەتی نوێی دیبلۆماسیی چەندە بەردەوام دەبێت و چ ئەنجامێکی دەبێت .

دوو شیکاریی سوفان و ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک کە پێش قسەکانی شەوی دووشەممە-ی تڕامپ بڵاو بوونەتەوە، بە ناڕوونییەوە لە دوو گۆشە نیگاوە سەرنجیان خستووەتە سەر : گۆڕانی حیساباتی لایەنەکانی شەڕ لە دوای هەڵبژاردنەکان و نیگەرانیی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە بەڵێن گەلێک کە ڕەنگە لەگەڵ هەر گۆڕانێکی سیاسیی لە واشنتۆن بگۆڕێن .

ئێران لە نێوان ڕاگەیاندنی سەرکەوتن و هوشیاربون لەبەرامبەر ترامپدا
فرێدریک کێمپ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک، لەوتارێکدا سەبارەت بە کاردانەوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردن دەنووسێت کە شکستی کۆمارییەکان بۆ زۆرێک لە بەرپرسانی دەرەوە هەم جێی ئاسوودەیی بووە و هەم وەبیرهێنەرەوەی نیگەرانیی کۆنی ئەوانەش سەبارەت بە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی واشنتۆن لە سیاسەتی دەرەوەدا. بە پێی گێڕانەوەی ئەو، بەرپرسێکی ئیماڕاتیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە نیشانەی توانای دیموکراسی ئەمریکا دەزانێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی خۆی لە وڵامدانەوە بۆ خواستەکانی دەنگدەران، بەڵام نیگەران بوو کە دووبارەکرنەوەی ئەو ڕێ گۆڕینانە، بەرنامەڕێژی بۆ پەیوەندی دوورمەودا لەگەڵ ئەمریکا دا ئاڵۆزتر بکات .

کێمپ کە لەو ڕۆژانەی دوایدا لەگەڵ بەرپرسان و شڕۆڤکاران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئاسیا گفتوگۆی کردووە، دەنوسێت: هاوپەیمانان بە توندی کەوتونەتە ژێر کاریگەریی خۆڕاگریی دیموکراسیی ئەمریکا تا ئاستێک دڵیان ئاسوودە بووە، بەڵام ئەو بابەتە لە نیگەرانییەکانی ئەوان سەبارەت بە جێ متمانە بوونی ستراتیژیی ئەمریکا کەم ناکاتەوە .

لە تێگەیشتنی ئەو نوسەرەدا نیگەرانی هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە خودی تڕامپ یان سەرکەوتنی حیزبێک کورت ناکرێتەوە. ئەوان دەیانەوێت بزانن بەڵێنە ئاسایشیی و ئابوریەکانی ئەمریکا تا چ ئاستێک لەگەڵ گوڕینی حکومەت یان پێکهاتەی کۆنگرێس بەردەوام دەبێت؛ بابەتێک کە بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس، لە دوای هێرشەکانی ئێران و زیان گەیشتن بە ژێرخانەکانیان، گرنگی زیاتری پەیدا کردووە. بەپێی نوسراوەکەی کێمپ، ڕەنگە ئەو وڵاتانە ناچاربن هەڵکشان و داکشانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک ناونیشانی هۆکارێکی هەمیشەیی لە حیساباتی ئەمنیی و ئابووریی خۆیاندا لەبەرچاو بگرن .

ناوەندی شوفان دەنوسێت بەرپرسانی ئێرانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان وەک نیشانەیێک لە سەرکەوتنێکی ستراتیژیی خۆیان لە سەپاندنی تێچوو یان زیان بەسەر ئەمریکا دا خستووەتەڕوو. محەمەد باقر قالیباف گوتوویەتی ئەمریکییەکان بە شەڕ گوتویانە "نا" و ئێران پێشوازیی لەو پەیامە دەکات. موحسین ڕەزایی-یش شکستی کۆمارییەکانی بەستووەتەوە بەوەی کە خۆی بە شکستی ستراتیژیی ئەمریکا لە گۆڕەپانی شەڕ و گەرووی هورمز دا ناوی دەبات .

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو شیکارییە جەخت دەکاتەوە کە لە تاران کۆدەنگییەک سەبارت بە لێکەوتەی هەڵبژاردنەکان لەئارادا نیە. تڕامپ هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەو کۆنگرێسی نوێ لە 3 کانوونی دووەم دەست بەکار دەبێت. لە دوای ئەوەش هەوڵی دیموکراتەکان بۆ سنوردار کردنی شەڕ بە دەنگی پێویست، پێویستی بە ئامرازە یاساییەکان و تێپەڕاندنی بەربەستی وەک ڤیتۆی سەرۆک کۆمار دەبێت .

بەپێی نوسینی سوفان، بەشێک لە دامەزراوەی سیاسیی ئێران نیگەرانن کە سەرۆک کۆمار لە ناوخۆدا لاواز بووە، لە بەرامبەر تاران مەترسیدارتر دەبێت. ئەو نیگەرانییە دەریدەخات بۆچی ئەدەبیاتی سەرکەوتن لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێرانی، لەگەڵ هۆشداریی سەبارەت بە وڵامدانەوەی توند بۆ ئەگەری هێرش کردن هاوتەریب بووە .

سێبەری شەڕی سێیەم لەسەر کەنداوی فارس؛ ئەگەر دوبارە شەڕ بێت، کاردانەوەی ئێران چی دەبێت؟
ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک هەروەها دەریدەخات کە لێدوانەکانی جی دی ڤانس سەبارەت بە ڕۆڵی شەڕ لە شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، لە ناوچەکەدا بە وردی چاودێریی کراوە. کێمپ دەنوسێت نزیکەی لە هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵ شڕۆڤەکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئاماژە بە پەیامەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا کراوە؛ پەیامێک کە تێیدا ڤانس شەڕی وەک هۆکاری شکستی حیزبەکەی باس کردبوو. بە پێی گێڕانەوەی نوسەر، هەندێک لەو شڕۆڤەکارانە قسەکانی ڤانس وەک هەوڵێک بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ، بە سەرنجدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار(2028) لێکداوەتەوە؛ هەڵبەت کە ئەو تێڕوانینە بەمانای ڕاگەیاندنی کاندید بوونی ئەو یان گۆڕانکاریی بێ سێ و دوو لە سیاسەتی حکومەت نایەت .

هەر لەو وتارەدا، کێمپ لە پێکهاتەی ئەو هەڵسەنگاندنەی نێو شارەزایانی ناوچەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەنگە هەم تاران بۆ پێداگریی زیاتر لەسەر مەرجەکانی هان بدات و هەم تڕامپ بۆ ڕێگریی لە دەست گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکیی مکوڕتر بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، لێدوانە نوێکانی تڕامپ سەبارەت بە خۆ بواردن لە هێرشی نوێ لە قۆناغی ئێستا دا دەریدەخات کە ناتوانرێت پێشبینیی وتارەکە سەبارەت بە هێرشی سنوردار بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکانی ئێران بە بڕیاری یەکلاکەرەوەی واشنتۆن لێک بدرێتەوە .

قسە نوێکانی تڕامپ لە ئێستادا ئەگەری دەستپێکردنەوەی دەست بەجێی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان کەم دەکاتەوە، بەڵام ناکۆکیە دیبلۆماسییەکان جێگیرن. ئێران دەیەوێت پێش چوونە ناو دانوستانەکانی داهاتوو گەمارۆ هەڵگیرێت، بەشێک لە سزاکان کەم بکرێنەوە و پێکدادانەکان ڕابگرێن؛ واشنتۆن-یش مەرجە پێشنیارکراوەکانی تاران ڕەتدەکاتەوە .

لە وەها بارودۆخێکدا، لێکدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان وەک گرەنتی پاشەکشێی ئەمریکا دەتوانێت مەودای نێوان هەڵسەنگاندنی سیاسیی تاران و بڕیارە کردەییەکانی واشنتۆن زیاتر بکات .

وڵاتانی عەرەبی بە دوای دەرفەتێکەوەن بۆ کۆتایی هێنانی شەڕ 
بۆ وڵاتانی عەرەبیی کەنداو، درێژە کێشانی ململانێکان هەڕەشە لەسەر کەشتیوانیی، دامەزراوەکانی وزە و ئاسایشی ئابووریی لەگەڵدا بووە. جەخت کردنەوەی تڕامپ لەسەر داواکاریی ئەو وڵاتانە بۆ دوورکەوتنەوە لە هێرش کردن، دەریدەخات هەوڵەکانی ئەوان بۆ کاریگەریی دانان لەسەر بڕیارەکانی واشنتۆن درێژەی هەیە .

ناوەندی سوفان ئاماژە بە دۆخی سعودیە دەکات، وڵاتێک کە هەم لەگەڵ هێرشی حوسییەکان ڕووبەڕوو بووەتەوە و هەم سەبارەت بە ئاستی پشتیوانی ئەمریکا لەخۆی ڕووبەڕووی گومان بووەتەوە. بەپێی نوسینی ئەو ناوەندە، واشنتۆن لە مانگی ئەیلولدا داوایێکی ڕیازی بۆ دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە تێکشکاندنی حوسییەکان ڕەت کردەوە و بە هاوکارییێکی سنوردارتر ڕازی بوو، لەوانە هەماهەنگی هەواڵگریی .

لە ڕوانگەی ئەو شڕۆڤەیە، شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەنگە ئارەزووی تڕامپ بۆ لێدانی زیاتر لە یەمەن کەم بکاتەوە. لە هەمان کاتدا، ئەو ئەگەرەش خراوەتە ڕوو کە دەوڵەتی ئەمریکا گوشار بۆ سەر حوسییەکان وەک ڕێگایێک بۆ گوشار بۆ سەر ئێران بزانێت؛ سیناریۆیێک کە هێشتا ناتوانرێت ئەوە بە بڕیاری کۆتایی واشنتۆن لە قەڵەم بدرێت .

ڕێککەوتنی هەماهەنگیی ئەتۆمیی مەدەنیی ئەمریکا و سعودیەش ڕەنگە لەگەڵ لێکۆڵینەوە و پرسیارگەلێکی زیاتر ڕووبەڕوو بێتەوە؛ بەتایبەت سنوردار کردنەکانی پیتاندن و ئاستی ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئیسرائیل؛ ڕێککەوتنێک کە بە گشتیی نیگەرانییەکانی سعودیە زیاد دەکات .

ئیسڕائیل و باجی نزیک بوون لە حیزبێکی ئەمریکایی 
لە ئیسڕائیل، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هاوکات بووە لەگەڵ ئەو چەقبەستووییەی پێکهێنانی حکومەت لە دوای هەڵبژاردنەکانی ناوخۆدا. سپاردنی ئەرکی پێکهێنانی حکومەت بە گادی ئایزنکۆت، ڕکابەری بنیامین ناتانیاهۆ، مشتومڕی سەبارەت بە باجی پەیوەندییە نزیکەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ کۆمارییەکان چڕتر کردووەتەوە؛ هەرچەند ئەرکدار بوونی ئایزنکۆت بە مانای پێکهێنانی حکومەت یان کۆتایی سەرۆک وەزیران ناتانیاهۆ نایەت .

تڕامپ 3ی تشرینی دووەم، پێش دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند هاوکاری ساڵانەی ئیسرائیل نزیک بە چوار ملیارددۆلار لە کۆتایی ساڵی 2026 ڕادەگرێت. بەڵام وردەکاریی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارەی ڕوون نەکردەوە؛ یاداشتی لێک تێگەیشتنی ئێستا، هاوکاریی ساڵانەی 3,8 ملیارد دۆلاری تا ئەیلولی 2028 ڕەچاو گرتووە. لەبەرانبەر ئەوەدا، ئەو ڕاگەیاندنە سیاسییە نابێت یەکسان بکرێت بە بڕینی کرداریی و مسۆگەر کردنی یەکجاریی هاوکارییەکان .

سوفان ئەو گۆڕانکارییە بە نیشانەی لاواز بوونی پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەزانێت، بەڵام ئەوە بیردەخاتەوە کە ناکۆکیی ئایزنکۆت و ناتانیاهۆ لە زۆر بابەتی ئەمنیی سنوردارە. لە کۆتایی پێهێنان بە حکومەتی حەماس لە غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبوڵڵا دا ئەوان یەک ئامانجی هاوبەشیان هەیە . 

لە بەرامبەر دا  ئایزنکۆت بەڵێنی داوە ڕووبەڕووی توندوتیژی نیشتەجێبوونەكان (مستوگنین) دژ فەلەستینییەکان بێتەوە و داهاتە داراییە دەست بەسەرداگیراوەکانی دەستەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی ئازاد بکات. لایەنگرانیشی هیوادارن ئەو هەنگاوە یارمەتی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیسرائیل بدات؛ ئەنجامێک کە بەندە بەپێکهێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە وە . 

هاوپەیمانەکانی ئەمریکا نیگەرانن لە بەڵێنە بەردەوامەکانی واشنتۆن 
فرێدریک کێمپ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیک، بڕوای وایە زۆرێک لەو بەرپرسانەی لە ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا کە لەگەڵیاندا گفتوگۆی کردووە، لە دەرفەتی گۆڕینی ڕێڕەوی سیاسەتی ئەمریکا لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە پێشوازیی دەکەن، بەڵام هەروەها لە جێگیربوونی سیاسەتی دەرەوەی ئەو  وڵاتە گومانیان هەیە . 

بە پێی گێڕانەوەی ئەو، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەیانەوێت بزانن ڕێککەوتنە ئەمنیی و ئابوریەکانی ئەوان تا چ ئاستێک لە کێبڕکێ حیزبیی و گۆڕینی حکومەتەکان پارێزراو دەمێننەوە. بەرپرسانی ناوچەکە کە کێمپ ئاماژەی بۆ کردون، چین-یان بە پێشبینییکراوتر وەسف کردووە، هەرچەند پێویستیی ئەو هەڵسەنگاندنە بەمانای ئەوە نایەت هاوپەیمانەتیان لەگەڵ پەکین پێ باشتر بێت . 

کێمپ پێش قسە نوێکانی تڕامپ، ئەگەری هێرشی سنورداری بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکانی ئێران و پاشانیش ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە خستبووە ڕوو. بەڵام قسەکانی تڕامپ شەوی دووشەممە لە خۆ بەدوور گرتن لە هێرشی نوێ و بەردەوام بوون لەسەر فشارەکان لە ئێستادا چڕ کرابوویەوە .

هەر لەو چوارچێوەدا، سێنتکۆم حەوتی تشرینی دووەم پێکهێنانی گروپی کاری "دەروازەی ئاسنین" ی ڕاگەیاند، گروپێک کە دەوری بیست کەسە و بنکەیان لە فلۆریدایە بۆ هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی ئەمریکا بە ئامانجی سنوردار کردنی گواستنەوەی چەک، تەکنەلۆژیا دوو بەکارهێنراوەکان(ئەوانەی بۆ مەبەستی سەربازیی و مەدەنیی بەکار دێن)، کاڵا سزا لەسەرەکان لە سنورەکانی وشکانی ئێران و دەریای خەزەر. ئەو ڕاگەیاندنە بە تەنها لە خۆیدا بە مانای جێگیر کردنی هێز لەسەر سنورەکانی ئێران یان جێبەجێ کردنی گەمارۆی وشکانی نیە .

کێمپ لەکۆتاییدا، ئەگەری هاوکاری هەر دوو حیزب لە سیاسەتی دەرەوە دا ڕەت ناکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەزموونی هاری ترومان دوای شکستی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1946 دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێوانە کردنی سیاسەتی نوێی ئەمریکا پەیوەستە بە بڕیارەکانی نزیکترە وە : ئەوەی کە دەرفەتی داوە بە نێوان گیرەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، گەمارۆدانەکە بەردەوامە یان واشنتۆن دووبارە بۆ بژاردەی سەربازیی دەگەڕێتەوە . 

بەپەلە