شارپرێس:
تەیب ڕۆستەمی، كۆڵبەری خەڵكی شاری بانە، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە لە ناوچە سنوورییەكانی ئەو شارە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ و لە مەودایەكی نزیكەوە لەلایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كوژرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردەوە، تەیب ڕۆستەمی، كۆڵبەر لە سنووری سووركێوی سەر بەم شارە كرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی هەنگی سنووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لەدەست دا.
سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن، هێزە چەكدارەكانی سەر سنوور، بە بێ هیچ جۆرە ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە و لە مەودایەكی نزیكەوە، ئەم كۆڵبەرەیان بە چەكی كڵاشینكۆف كردووەتە ئامانج و كوشتوویانە.