مەترسی ڕووداوێكی ئەتۆمی هاوشێوی چێرنۆبل هەیە

جیهان

9 خولەک پێش ئێستا‌ 40 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دەستەكانی سەلامەتی ئەتۆمی لە ٣٨ وڵات ڕۆژی دووشەممە هۆشدارییان دا لە مەترسی ڕووداوێكی ئەتۆمی لە ئۆكرانیا لە زستانی ئەمساڵدا هاوشێوەی كارەساتی چێرنۆبل.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا دەستەكانی سەلامەتی ئەتۆمی ڕایانگەیاندووە، ئێمە نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە زیادبوونی مەترسییەكانی سەر سەلامەتی ئەتۆمی كە بەهۆی شەڕی ڕوسیا دژی ئۆكرانیا و هێرشە بەردەوامەكانی سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەكە دروستی دەكات.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، پێمانوایە زۆر گرنگە ڕوسیا هێرشەكانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیا و ژێرخانی وزەی پێویست بۆ كاركردنی سەلامەتیان ڕابگرێت.

لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە نیگەرانییەكی سەرەكی ئەوەیە كە پێدانی كارەبا تادێت سەختتر دەبێت بۆ وێستگەكانی وزەی ئەتۆمی ئۆكرانیا بۆ ساردكردنەوەی سووتەمەنی ئەتۆمی، ئەمەش مەترسی دروست دەكات.

  ڕونیشیان كردەوە كە لە ئەگەری ڕووداوێكی لەو شێوەیەدا، دەتوانرێت تیشكدانەوە دروست بکات، هاوشێوەی كارەساتی چێرنۆبل لە ساڵی ١٩٨٦، كە خراپترین ڕووداوی ئەتۆمییە لە مێژووی بەكارهێنانی وزەی ئەتۆمی مەدەنیدا.