شارپرێس:
یائیر ناتانیاهۆ، کوڕی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای کردووە زمانی عەرەبی لە هەموو تابلۆ و بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئیسرائیل بسڕدرێتەوە و تەنیا زمانی عیبری لە بوارە گشتییەکاندا بەکاربهێنرێت.
یائیر لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "ئیسرائیل دەوڵەتێکی دوو نەتەوەیی نییە" و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە عیبری تەنیا زمانی فەرمییە لە یەک دەوڵەتدا، لە کاتێکدا عەرەبی لە چەندین دەوڵەتدا زمانی فەرمییە. هەروەک پەیوەندیی نێوان وەرگرتنی مۆڵەتی منداڵ و پارەدانی بیمەی کۆمەڵایەتیی بەتوانای هاووڵاتییە عەرەبەکان بۆ خوێندنەوەی زمانی عیبریی بەستۆتەوە.
ئەم بۆچوونەیەی یائیر کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە؛ لەوانەش هاووڵاتییەکی درووز کە پشتگیریی لە بوونی دەوڵەتێکی جولەکە دەکات، بەڵام وتەکانی یائیر بە سووکایەتی بە خۆی و هاووڵاتییە عەرەب و درووزەکان زانیوە.
ئەوکەسە درووزە جەختی کردۆتەوە کە عەرەبی زمانی دایکییەتی و درووزەکان لەگەڵ فێربوونی عیبری و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگادا، بەردەوامن لە قسەکردن بە زمانی خۆیان و بەشداریی لە دامەزراندنی دەوڵەتدا.
یائیر لە وەڵامدا پرسیاری کردووە بۆچی تابلۆ بە زمانی ڕووسی یان ئەسیۆپی لە ئیسرائیلدا نییە و دووبارەی کردۆتەوە کە تەنیا زمانی عیبری دەبێت لە تابلۆکاندا بەکاربهێنرێت.