وەزارەتی دارایی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێکی فەرمانبەران دابەش دەکات

کوردستان

32 خولەک پێش ئێستا‌ 1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی  حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.  

 
وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٤ ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لەماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان موچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات وتوشیەتی، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراەكەشدا وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو کەمی پارەی کاش لە انکەکان دابەشکردنی موچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

بەپەلە