شارپرێس:
سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند ، بەغداد 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و ئەو 50 ملیۆن لیترە وەك قۆناغی یەكەم ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە كە لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەستی پێكردوەو دواتر دەگاتە ناوەندی پارێزگاو شارەكان.
وتیشی ، دوای دابەشكردنیشی 50 ملیۆن لیتری دیكە ڕەوانە دەكرێت و بەچەند قۆناغێك بەغدا سەرجەم نەوتە سپییەكە ڕەوانە دەكات كە بڕەكەی دوو سەد ملیۆن لیترە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لەهەرێمی كوردستان لەسەروو 330 هەزار دینارەوەیەو هاوڵاتیان ناتوانن بەو نرخە زۆرە نەوتی سپی بكڕن.