ئێران داوای قەرەبوو لەئەمریكا دەكاتەوە

جیهان

50 خولەک پێش ئێستا‌ 101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، دادگاکانی ئەو وڵاتە داوایان کردوە ئەمریکا بڕی 290 ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بدات.


حەسەن عەبدولیانپور، سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی دەسەڵاتی دادوەری وتی، لەدادگا ناوخۆییەکاندا بڕیاری دادوەریمان بەدەست هێناوە کە بڕی 290 ملیار دۆلار قەرەبوو بەسەر ئەمریکییەکاندا دەسەپێنێت.

عەبدولیانپور وتیشی، چەندین سکاڵای یاسایی لەدژی وڵاتانی عەرەبی کەنداو تۆمار کراون بەتۆمەتی ڕێگەدان بەئەمریکا بۆ بەکارهێنانی خاکەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. 

بەوتەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، ئەو قەرەبوانە کردەوەکانی ئەمەریکا دەگرنەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ چەندین دەیەی ڕابردو.