ڤیدیۆ.. نمە ئەمجارە باسی نێچیرڤان بارزانی دەكات

کوردستان

26/07/2016‌ 33076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نمە نەریمان، كچە بچكۆڵە رەخنەگرەكە، ئەم جارە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی باسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و سیاسەتەكانی دەكات.

نمە نەریمان لەرێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاویكردووەتەوەو تێدا قسە لەسەر ئەو وتارەی نێچیرڤان بارزانی دەكات، كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لەمەراسیمی خەڵاتكردنی خوێندكارە یەكەمەكانی كوردستان پێشكەشی كرد.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا نمە سەرەڕای قسەكردن لەسەر وتارەكەی نێچیرڤان بارزانی رەخنەش لەسیاسەتەكانی دەگرێت، كە لەحكومەتەكەی پیادەی كردووە لەماوەی رابردوو.

نمە پێشتریش لەسەر چەند بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم‌و سیاسەتەكانی قسەی كردبوو، كە دواین جار لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتییەكان قسەی كردبوو، تێدا رەخنەی توندیشی لێگرتبوو.