كۆمیسیۆن كاتی ئەنجامدانی راپرسی‌و هەڵبژاردنەكانی هەرێم پەسەنددەكات

کوردستان

14/08/2017‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی  هەرێمی كوردستان هەردوو وادەی ئەنجامدانی راپرسی‌و هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستانی پەسەندكرد.

بەپێی سەرچاوەیەك كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی ئەمڕۆ لەدواین كۆبوونەوەی وادەی هەردوو پرۆسەی راپرسی‌و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەسەندكردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە راپرسی هەرێمی كوردستان لەو وادەیەی بۆی دیاریكراوە، 25/9/2017 ئەنجامدەدرێت‌و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستانیش لە 1/11/2017 ئەنجامدەدرێت.

لایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 7 حوزەیرانی رابردوو 25ی مانگی نۆی داهاتوویان دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی راپرسی‌و مەسعود بارزانیش بەنووسراوێك داوای لەكۆمیسیۆن كرد لەرۆژی یەكی 11 داهاتوو هەڵبژاردەكان ئەنجامبدات.

هـ ـ ح