شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامی كۆبوونەوەكانی دەگەڕێنێتەوە هەولێر

کوردستان

21/08/2017‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو شاندە سیاسییەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد، دەگەڕێتەوە هەولێرو ئەنجامی كۆبوونەوەكانیش دەخاتە بەردەم سەركردایەتی سیاسی.

شاندەكە ئەمڕۆ دوو شەممە دەگەڕێنەوە، هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی دوو شەممەی رابردوو چوونە بەغداو چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەنجامدا.

شاندەكە شەوی رابردوو بەكۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی كۆتایی بەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان هێنا، كە لەئەنجامی كۆبوونەوەكان پرۆژەیەكیان خراوەتە بەردەم بۆ گفتوگۆ.

سەعدی ئەحمەد پیرە لەو بارەوە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە ئەنجامی كۆبوونەوەكان دەگەڕێننەوە بۆ سەركردایەتی سیاسی هەرێم‌و دواتر لەسەر پرۆژەكەی هاوپەیمانی نیشتمانی بڕیار دەدەن، كە ئامادەنەبوو ناوەڕۆكی پرۆژەكە بخاتەڕوو.

شاندەكەی هەرێم بۆ پرسی ریفراندۆمی چوونەتە بەغدا، كە بڕیارە مانگی نۆی داهاتوو ئەنجامبدرێت‌و لایەنە عێراقییەكانیش ئەو پرسە رەتدەكەنەوەو لەگەڵ ئەنجامدانی نین.

هـ ـ ح   

بەپەلە