شارپرێس:
بەرپرسێكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، جێمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمریكا قشار لەبارزانیو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، وادەی راپرسی هەرێم هەڵبوەشێننەوە
ئەو بەرپرسە ئەمریكییە، كە ناوی بڵاونەكراوەتەوە، بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە، كە ئەمریكا بۆ پرسی فشارخستە سەر هەرێم بۆ هەڵوەشانەوەی پرسی ریفراندۆم، بە راگرتنی هاوكارییەكانی واشنتۆن بۆ هێزی پێشمەرگە هەڕەشە لەهەولێر دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە جێمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە شاری بەغداو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوەو چاوەڕێش دەكرێت دوای سەردانی بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر بكاتو لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.
ئەمریكا ساڵی 2015 لێكتێگەیشتنێكی سەربازی لەگەڵ هەرێم واژووكرد، ئەوەش بۆ هاوكاری سەربازی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، كە بەپێی لێكتێگەیشتنەكە ئەمریكا مانگانە هاوكاری ماددیو سەربازی پێشمەرگە دەكات.
هــ ـ ح