بارزانی بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆم داوای "بەدیل" دەكات

کوردستان

22/08/2017‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان داوای "بەدیل" لەو وڵاتانە دەكات، داوای دواخستنی دەكەن.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی وتارێك رایگەیاند "هەر لایەنێك داوای دواخستنی ریفراندۆم دەكات، دەبێت بەدیلێكی بەهێزتری بخاتە بەردەم گەلی كورد".

بارزانی راشیگەیاند "بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بڕیارێكی بوێرانە بووە، هیچ سازشێكیش لەسەر دواخستنی ناكەین‌و لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت".

بارزانی روونیشیكردەوە، ریفراندۆم بۆ چارەسەری كێشەو ئاڵۆزییەكانە نەك دروستكردنی ئاڵۆزی‌و "ئێمەش مافی خۆمانە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەیت، ئەوەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان".

ئەم قسانە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكان بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێم ئەنجامبدرێت، كە ئێستا فشارێكی زۆر هەیە بۆ دواخستنی.

بارزانی هەروەها جەختیكردەوە، ئەوان ترسیان لەشەڕ نییەو ئاشكراشیكرد، باوەڕ ناكات سنوور بەرووی هەرێمی كوردستان دابخرێت‌و ئەگەریش شتێكی لەو شێوەیە بوو، ئەوە ئەوان باجەكەی دەدەن.

هـ ـ ح