شاندێكی هەرێم بۆ پرسی ریفراندۆم دەچێتەوە بەغدا

عیراق

14/09/2017‌ 1261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدوڵڵا زەیدی بەرپرسی مەلەفی كورد لەهاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان رایگەیاند، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

عەبدوڵڵا زەیدی لەمیانی بەیاننامەیەك راشیگەیاند، كە سەردانەكەی هەفتەی داهاتوو دەبێت‌و ئامانجی هاتنی سەردانەكەش بۆ پرسی ریفراندۆم‌و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێرە.

سەردانەكە لەكاتێكدایە مانگی رابردوو شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردو بۆ پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبوونەوە، بەڵام لەسەر پرسەكە نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك.

بەرپرسی مەلەفی كورد لەهاوپەیمانی نیشتمانی هیواشی خواست سەردانی ئەمجارەی كورد بۆ بەغدا ئەنجامی هەبێت‌و لەگەڵ هەولێر بۆ چارەسەری كێشەكان‌و پرسی ریفراندۆم بگەنە رێككەوتن.

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەهەرێمی كوردستان كرد، كە شاندێك بۆ چارەسەری كێشەكان‌و پرسی ریفراندۆم بنێرنە بەغدا، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو پرسانە رێكبكەون.

ریفراندۆمی هەرێم لە 25/9/2017 بەرێوەدەچێت، كە كورد بیانووی ئەوەی هەیە عێراق كێشەكانی چارەسەرناكات، بۆیە پەنا بۆ ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی دەبەن.

هـ ـ ح 

بەپەلە