نێچیرڤان بارزانی: هەولێر لەسەر ئەنجامی ریفراندۆم گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكات

عیراق

18/09/2017‌ 965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هەولێر ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكاتە بنەمایەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی روسیا راشیگەیاند، هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان‌و دوای ئەنجامدانی پرۆسەكەش هەولێر بەجدی دەچێتە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.

قسەكانی سەرۆكی حكومەت لەكاتێكدایە، رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێم وەك بڕیاری لێدراوە بەرێوەدەچێت، كە ئەوە كاردانەوەی حكومەتی عێراق‌و چەند وڵاتێكیشی لێكەوتووەتەوە، لەوانە ئەمریكا.

نێچیرڤان بارزانی لەلێدوانەكەی دانی بەوەدا ناوە زۆربەی وڵاتان لەگەڵ پرۆسەی ریفراندۆم نین، بۆ ئەوەش داوای گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغداو چارەسەری كێشەكان دەكەن‌و لەو بارەشەوە گفتوگۆ بەردەوامە.

هـ ـ ح